کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم سزای جگەرەکێشانی لەنێو هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی خستە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕی سزاکەش 10 هەزار دینار دەبێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێمی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە: "به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی به‌ژماره 693 له‌رۆژی 26ی کانونی دووەمی 2020، گشتاندنی بۆ كردووه، سێ بڕیار ده‌ركراون تایبەت بە سزای جگەرەکێشان لەنێو هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی". . ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی نوسراوەکە، قەدەغەکردنی جگەرەکێشان لەنێو هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سزاکەشی بڕی 10 هەزار دینارە. . ئەوەش خراوەتەڕو، بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی شاره‌وانیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و بڕی سزاكه‌ش كه له سه‌رپێچیكاران وه‌رده‌گیرێت، ده‌كرێته داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی هه‌رێم. . ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی تایبەت بە هۆیەکانی گواستنەوەی گشتیی دەرکرد و یەکێک لەوانە قەدەغەکردنی جگەرەکێشان بوو، هەروەها کارپێنەکردنی ڕادیۆ "موسەجەل" تەنها لەسەر ویستی سەرنشین نەبێت. .