گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەسەر کێشەی گواستنەوەی گاز مەسرور بارزانی بڕیارێکی دەرکرد

2020.02.03 - 12:26
لەسەر کێشەی  گواستنەوەی گاز  مەسرور بارزانی بڕیارێکی دەرکرد
ناس کورد-   مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم هێزەکانی پۆلیسی نەوت و گازی  ڕاسپارد بۆ پاراستنی گێڵگەی گاز لە گەرمیان و کارمەندانی کۆمپانیای گواستنەوەی گازەکە. ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کێشەی گواستنەوەی گاز، رێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند: "لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، هێزەکانی پۆلیسی نەوت و گاز ڕاسپێردران كێڵگەكە و كارمەندانی كۆمپانیای گواستنەوەی گازە شلەکەش بپارێزن". ، وتیشی: " ئەوانەی سەرپێچی یاسایان کردووە رووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە و دەدرێنە دادگا". ، ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە کێشە لەسەر گواستنەوەی گازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆر دروست بووە و  دوێنێش جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: " لەلایەن چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سنووری گەرمیان و سلێمانی ڕێگری لە کۆمپانیای گواستنەوەى گازی شل کراوە و وەک کارتێکی فشار رێگەیان نەداوە بەشە گازی شلی هەولێر و دهۆک وەک پێویست بگات، ئەوەش بووە هۆی گرانبوونی نرخی گاز لەو دوو پارێزگایە". ، دواتریش عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "کێشەی نەبوونی غاز تەنها لە هەولێر و دهۆک نییە و لە سلێمانیش ئەو کێشەیە هەیە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت، هاوشێوەی کارەبا و نەوت دەبێتە کێشەیەکی بەردەوام".