گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژماره‌ی قوربانیانی کۆرۆنا زیادی كرد..دواهه‌مین ئامار له‌و باره‌یه‌وه‌

2020.02.03 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
ژماره‌ی قوربانیانی کۆرۆنا زیادی كرد..دواهه‌مین ئامار له‌و باره‌یه‌وه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبن و بەگوێرەی دوایین ئامار، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە بۆ 361 کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 17 هەزار کەسیش گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بون. . لە دوایین ئاماردا دەزگای تەندروستی چین بڵاویکردەوە، تائێستا 361 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکە گیانیانلەدەستداوە، ئەوانەشی کە توشبوون بە ڤایرۆسەکە ژمارەیان بۆ 17 هەزار و 200 کەس بەرزبووەتەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا زیاتر لە 60 ملیۆن کەس هاتووچۆیان لێ سنوردارکراوە و ڕێگەیان پێنادرێت بچنە دەرەوەی شارەکان، تا ئەوکاتەی ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. . ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە شاری ووهانی وڵاتی چین سەریهەڵدا و تائێستا ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 27 وڵاتی دیکە و جگە لە وڵاتی فلیپین کە دوێنێ  (یه‌كشه‌ممه‌)کەسێک بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا، لە هیچ وڵاتێکی دیکەدا حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە. .