کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانى مەیدانى تەحریرى شارى بەغدا بەخوێن بەڵێننامەیەکیان بۆ خۆپیشاندەرانى مەیدانى حبوبى لەشارى ناسریەى ناوەندى پارێزگاى زیقار واژۆ کرد و له وه‌ڵامی ئه‌واندا خۆپیشانده‌رانی ناسریه به‌هه‌مان شێوه به‌ڵێننامه‌یه‌كی به‌خوێن نوسراویان ئاڕاسته كردن. . لە هه‌ردو بەڵێننامەکەدا کە وێنەكانی دەست "ناس کورد" کەوتوە هاتوە، بەخوێن بەڵێننامە واژۆ دەکەین کە بەردەوام دەبین لە شۆڕشەکەمان تا کۆتا دڵۆپى خوێن. . لەبەڵێننامەکەدا ئاماژه به‌وه كراوه "به‌ڵێننامه‌كه، وەک وەفایەکه بۆ خوێنى شەهیدان و سەرخستنى سته‌ملێکراوان بەسەر سته‌مكاراندا، خودا شاهیدە لەسەر ئەوەى دەیڵێین". . دواى راسپاردنى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و شوێنگرتنەوەى عادل عەبدولمەهدى ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانى گۆڕه‌پانه‌كانی بەغداو ناسریەو چەند پارێزگایەکى تر‌ى عیراق ناوبراویان رەتکردەوەو پێیان وایە پاڵێوراوى حزبە سیاسیەکان و ئێرانە.