گه‌ڕان

Shadow Shadow

عەبدولمەهدى بۆ عەلاوى: لەمڕۆوە هەموو شتێک ڕادەگرم

2020.02.02 - 22:30
عەبدولمەهدى بۆ عەلاوى: لەمڕۆوە هەموو شتێک ڕادەگرم
ناس کورد- عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى کاربەڕێکەرى عێراق ڕایگەیاند، لەمڕۆوە کار و کۆبوونەوە و دیدارى نوێ ئەنجام نادات، بۆ ئەوەى کار لەسەر ئەو بڕیارانە نەکات کە حکومەتى نوێ لەداهاتودا دەریاندەکات. . ئەو قسانەى عادل عەبدولمەهدى ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەمیانەى سەردانێکیدا هات بۆ لاى محەمەد تۆفیق عەلاوى راسپرێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ کە تێیدا پشتگیرى تەواوى خۆى پێ ڕاگەیاند. . سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، عادل عبدولمەهدى لەسەردانەکەیدا پیرۆزبایى لە عەلاوى کردووە بۆ راسپاردنى بۆ پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو، گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەى دیموکراتیانەى دەسەڵات کراوە بەشێوەیەک کە سەرجەم مەرجە دەستوریی و دیموکراتیەکانى تێدا بێت. . لەکۆبوونەوەکەدا عادل عەبدولمەهدى هەموو پشتگیریەکى خۆى لەماوەى پێکهێنانى حکومەتدا پێشکەشى عەلاوى کردوە، جەختیشیکردووەتەوە لەمڕۆوە هەموو چاوپێکەوتن و بڕیارێکى گرنگ و ستراتیژى نوێ کە لە خشتەى کارەکانى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکى هێزە چەکدارەکانى عێراقدا نییە دەوەستێنێت. . عادل عەبدولمەهدى هۆکارى وەستانى کارەکانى گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەى کاریگەریى لەسەر ئەو سیاسەتانە نەبێت کە بەم نزیکانە سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو رایدەگەیەنێت و سیاسەت و پلانەکانى نەکەونە مەترسییەوە یاخود پێکدادان لەنێوان بڕیارەکاندا دروستنەبێت. .