گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئێران هەڵوێستى خۆى لەسەر محەمەد تۆفیق عەلاوى ئاشکراکرد

2020.02.02 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران هەڵوێستى خۆى لەسەر محەمەد تۆفیق عەلاوى ئاشکراکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى ئێران پێشوازى لە راسپاردنى محەمەد تۆفیق عەلاوى كرد بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق و جەختیش لەهاوکارى وڵاتەکەى بۆ حکومەت و گەلى عێراق دەکاتەوە. . عەباس موسەوى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئێران پێشوازى لە راسپاردنى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات، ئەوەش لەچوارچێوەى بەردەوامى پشتگیریەکانى ئێران بۆ سەروەرى و سەربەخۆیى ئەو وڵاتە و بنیادنانى بنچینەى دیموکراتى و داواکارییە یاساییەکەى حکومەت و گەلى عێراق بۆ دەرچوونى هێزە بیانییەکان لە خاکەکەیاندا. . موسەوى هیواى خواستووە، عەلاوى سەرکەوتووبێت لەپۆستەکەیی و پێکهێنانى حکومەتى نوێدا و داواکارییەکانى گەل و مەرجەعى باڵاى ئاینى جێبەجێ بکات. . وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ئامادەیى وڵاتەکەشى پیشاندا بۆ دابینکردنى سەرجەم تواناکانى بۆ حکومەت و گەلى عێراق بۆ ئەوەى کێشەکان تێپەڕێنن و ئامانجەکانیان بهێننە دى لەو بارودۆخە هەستیارەى کە روبەڕوى گەل و حکومەتى عێراق بووەتەوە. . ئێوارەى رۆژى (شەممە، 1ی شوباتی 2020) بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق بەفەرمى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق راسپارد. .