گه‌ڕان

Shadow Shadow

دواى دەستگیرکردنى نهێنییەکانى ئاشکراکرد

چۆن کوڕێک بەناوى کچەوە لە فەیسبوک پیاوانى خستووەتە داوەوە؟

2020.02.02 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن کوڕێک بەناوى کچەوە لە فەیسبوک پیاوانى خستووەتە داوەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر دەسگیرکردنى کوڕێکى ڕاگەیاند، بەتۆمەتى هەڵخەڵەتاندنى پیاوان لەڕێگەى هەژمارێکەوە کە بەناوى کچانەوە لە فەیسبووک داینابوو. . بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرای كرد " ڕۆژى 31/1/2020 کەسێک بە ناوی (ف. ک. ا) سکاڵاى کردووە لەبارەى ئەوەى لەڕێگەی ئەکاوه‌نتێک بە ناوی (کچان) لە فەیسبوک هەڵخەڵەتێنراوە و ڤیدیۆی گیراوە و هەڕەشەی لێکراوە کە ئەگەر پارە نەدات بڵاودەکرێتەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە، مەفرەزەیەک لە لێپرسراو و کارمەندانی نوسینگەی منارە پێکهێنرا و توانرا تۆمەتبار لە بۆسەیەکدا لەکاتی وەرگرتنی پارە لەو کەسە دەستگیر بکرێت، لەهەمانکاتدا دەستگیرا بەسەر مۆبایل و کۆمەڵێک سیمکارتی بێ ناونیشان و ڤیدیۆی نەشیاو، کە لە کارەکەیدا بەکاریهێناوە . . تۆمەتبارەک ناوی (گ. ح. ت)ەو ساڵى 1983 لەدایکبووە و دانیشتوی هەولێرە، بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر دانی بە تاوانەکەیدا داناوە. . تۆمەتبارەکە باسى لەوە کردووە، کە ئەکاوه‌نتێکی ساختەى بەناوی (کچان)ەوە داناوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆی بە (کچ) ناساندووە و پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە، دواتر ڤیدیۆی ئەم پیاوانەی گرتووە و بۆی ناردوونەتەوە و لەبەرامبەردا پێی وتوون ئەگەر پارەی بۆ نەنێرن بڵاوی دەکاتەوە. .