کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕیوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی ڕوبوڕوبونەوەی ڤایۆرسی کۆرۆنا کۆمەڵێک ڕێنمایی تایبەتی بڵاوکردەوە و ژوری ڕوبەڕوبونەوەی خێرای پێکهێنا. ، ئەمرۆ یەکشەممە، 2ی شوباتی 2020، بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەئامادەبوونی نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەسلێمانی و چەندین تیمی جیاوازی پەیوەندیدار کۆبونەوەیەکی چڕیان ئەنجامدا و تیایدا تاوتوێی ڕەوشی تەندروستی بەگشتی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچین و وڵاتانی جیهان كراو پلان و بەرنامە و كاری نوێ بۆ چۆنێتی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەشاری سلێمانی دانرا. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە کۆبونەوەکەدا بریاردراوە: "ڕێوشوێنی خۆپارێزی لەسەرسنوور و فڕۆكەخانەكان بگیرێتەبەر و شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران بەتایبەتی ئەوانەی لەچینەوە دێن دروست بكرێت و مانەوەیان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ تا دڵنیابوون لەسەلامەتیان". ، ئاماژەی بەوەشداوە: "دەبێت ڕێنمایی تایبەت لەشێوەی نامیلكە بەگەشتیارانی ناو فڕۆكەخانەكان بدرێت و خولی خێرا بۆ كارمەندانی فڕۆكەخانەكان بکرێتەوە، هەروەها ڕێگا لە گەشتكردن بۆ وڵاتی چین بگیرێت و و نەشهێڵدرێت گەشتیاران لەچینەوە بۆ سلێمانی بگەڕێنەوە تاكاتی تەواوبوونی مەترسیەكانی ڤایرۆسەكە". ، تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشکردوە: "هێلێكی گەرمی تەلەفونی 24 كاتژمێری كەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەكرێتەوە و سەرپەرشتی دەكرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بكەن لەبوونی هەر گومانێك و ڕەواندنەوەی گومانەكانیان لەمەترسی توشبوون بەحاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وهاوشێوەكانی".