گه‌ڕان

Shadow Shadow

پارێزگاری تاران باس لە شاردنەوەى ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان دەکات

2020.02.02 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری تاران باس لە  شاردنەوەى  ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پارێزگارى تارانى پایتەختى ئێران ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئامارى وردى کوژراوانى خۆپیشاندانەکانى مانگى تشرینى ساڵى ڕابردوو ئاشکرا دەکەن و ڕەتی دەکاتەوە ژمارەى کوژراوەکان گەشتبێتە هەزار و 500 کەس. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ى شوباتى 2020، لە وەڵامى پەیامنێرى ئاژانسى ئیلناى وڵاتەکەى دا لەبارەى هۆکارى ڕانەگەیاندنى ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکانى ئێرانەوە چییە کە پارێزگارى تارانیش دەیشارێتەوە، نەوشیروان موحسینى بەندەپى، پارێزگارى تارانى پایتەخت ڕایگەیاند: "بڕیار نییە ئەو ئاشکراى بکات و وا بڕیار بوو دەزگاى پەیوەندیدار ئەوە ڕابگەیەنێت". . بەندەپى ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، دەتوانن لە دانیشتنى داهاتوودا ئامارى وردى ئەوانەى کە لە خۆپیشاندانەکانى مانگى تشرینى دووەمى ساڵى ڕابردودا کوژران ئاشکرا بکەن. . لەسەر ئەو ژمارانەى لەلایەن میدیا جیهانیەکانەوە خراونەتە ڕوو و باس لەوە دەکەن ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندەرەکانى ئێران کە بەبۆنەى گرانکردنى نرخى بەنزینەوە گەیشتوونەتە  هەزار و 500 کوژراو، بەڵام پارێزگارى تاران بێ ئەوەى هیچ بەڵگەیەک بخاتە ڕوو دەڵێت: "ژمارەکە هێندە نییە و زۆر کەمترە لەوە". . مانگى تشرینى دووەمى ساڵى ڕابردوو بەهۆى گرانکردنى نرخى بەنزینەوە، لەزۆربەى شارەکانى تاراندا خۆپیشاندان دەستیپێکرد و دواى چەند ڕۆژێک بەردەوامى بەزەبرى هێزە ئەمنیەکان و سوپاى پاسداران خۆپیشاندانەکان سەرکوتکران و ڕێکخراو و میدیا جیهانیەکانیش باسیان لەوە کرد ئێران ژمارەى کوژراوانى ئەو خۆپیشاندانە دەشارێتەوە کە زیاتر لەهەزار و 500 کەس تیێدا بەدەستى هێزە چەکدارەکانى ئێران کوژراون.