کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بڵاوبوونەوەى پوختەى ڕاپۆرتی لیژنەى تایبەتمەندی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەدواداچوون لە گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەماندا پێنج ڕاگەیەنراوی تری بەپەلەى بەدوای خۆیدا هێنا، ڕاپۆرتەکە لەلایەن "جێگری لیژنەکەوە نوسراوە و سەرۆکیش ئاگای لێ نەبووە". . ڕۆژی پێنجشەممە، 30ی کانونی دووەمی 2020، هەواڵێک لە ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە لەبارەى ئەنجامی ڕاپۆرتی لیژنەکە و ڕایگەیاند کە بەپێی ئەنجامەکان "هیچ خالێكى وا تێبینى نهكراوه كه پێچهوانهى ڕاگهیێندراوى ئاسایشی هەولێر بێت". . لەکۆتا پەڕەگرافی ئەو هەواڵەدا باس لەوەکرا بوو کە "لیژنەکەمان پشتگیرى له بهیاننامهى ئاسایشی گشتی دهكات و هیچ خالێكى وا تێبینى نهكراوه كه پێچهوانهى ڕاگهیێندراوى ئاسایش بێت، بۆیه سهرهراى ئهمه لیژنه چاودێرى كهیسهكه دهكات بۆ ئهوهى ڕاپۆرتى كۆتایى بهشێوهیهكى یاسایی له ڕێگهى دام و دهزگاى پهیوهندیدار (دادگا، پزیشکی داد)یهوه بۆ هاوڵاتیان و ڕاى گشتى بخرێته ڕوو". . ئەم هەواڵە کاردانەوەی لێکەوتەوە و هەرزوو ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەفەرمی نیگەرانی لە بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لە ماڵپەرە فەرمییەکەی پەرلەمان دەبڕی و ڕایگەیاند: "ماڵپەڕی پەرلەمان بەکارھێندراوە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی بەو پێیەی کە ھێشتا لێکۆڵینەوەکان بۆ کەیسی ناوبراو بەردەوامن و ئیشی لیژنەی پەرلەمان نییە قسەی یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە بکات." . زیاتر بزانە: ڕێواز فایەق: ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمان بەکارهێندرا بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتیی لە دۆسییەکەی مەجید ئیبراهیم . دەشڵێت، "جارێکی تر ڕێگە نادەین ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان کە بەتەنھا گوزارشتە لە بۆچونی فەرمی پەرلەمان و هەواڵی کاروچالاکی لیژنەکانی پەرلەمانی تێدا بڵاو دەکرێتەوە بۆ ھیچ مەبەستێکی تر بەکاربھێندرێت". . هاوکات عوسمان کەریم، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستداوە ئەو پێشمەرگەیەی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئێمە تاوەکو ئێستا لە لیژنەکەمان هیچ ڕاپۆرتێکمان دەربارەی کارەکانمان بڵاونەکردووەتەوە و بەماڵپەری فەرمی پەرلەمانیشمان نەوتوە کە هیج هەواڵ و ڕاپۆرتێک لەسەر لێکۆڵینەوەکانی ئێمە بڵاوبکەنەوە و ئەوەی بڵاویش کراوەتەوە ئێمە ئاگاداری نین و دروست نییە". . عوسمان کەریم کە خۆی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیشە وتی، "ئەندامێکی پارتی لە لیژنەی لیکۆڵینەوەکەدا سەربەخۆیانە ڕاپۆرتێکی داوە بەماڵپەری فەرمی پەرلەمان و ئەوانیش بڵاویانکردووەتەوە بەناوی ئێمەوە، ئەمەش قبوڵ کراو نییە و کارێکی باش نییە، ئێمە بەداداچونەکانمان کۆتایی نەهاتوە و لەم هەفتیەدا کۆبوەوە دەکەین پاشان ڕاپۆرتی خۆمان دەنوسین و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەکەین". . بەڵام ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان لای کێیە؟ هەرچەندە هەواڵەکە لە ماڵپەڕی فەرمی بڵاوبووەوە، بەڵام ڕونکردنەوەى سەرۆکى پەرلەمان لە ماڵپەڕەکە بڵاونەکرایەوە. . لەبارەى بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکەوە، سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی وت: "ئێمە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبەین و ئەو بابەتانەی کە بڵاوی دەکەینەوە هەواڵ و ڕاپۆرتی خۆمان نین، بەڵکو ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەن کە لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان یاخود سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ئاڕاستەمان دەکرێت و ڕاپۆرتەکانیان بۆ بڵاودەکەینەوە". . سامان ئەحمەد باسی لەوەکرد: "ئەو ڕاپۆرتەی لەسەر کاروباری لیژنەی لێکۆڵینەوەی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەکە بڵاومان کردبوەوە لەلایەن ئەو لیژنەیەوە ئاڕاستەمان کرابوو ئێمەش وەکو خۆی بڵاومان کردبوەوە". . وتیشی، "بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکە لای پارتییە و جێگرەکەشی لای یەکێتییە، چەند کارمەندێکی لایەنەکانی تریشی تێدایە." . ئاماژەى بەوەشکرد، بابەتەکان لەلایەن سەرنوسەرانەوە بڵاودەکرێنەوە، بەڵام ئەگەر بابەتەکە هەستیار بوو ئەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکەوە دەکەن، ئەگەریش لەوە هەستیارتر بوو، بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکایەتى پەرلەمان بابەتەکە بڵاودەکرێنەوە.