گه‌ڕان

Shadow Shadow

حکومەتی هەرێم: چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سلێمانی ڕێگری دەکەن لە چوونی غاز بۆ هەولێر و دهۆک

2020.02.02 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم: چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سلێمانی ڕێگری دەکەن لە چوونی غاز بۆ هەولێر و دهۆک

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، لە لایەن چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سنووری گەرمیان و سلێمانی ڕێگری لە کۆمپانیای گواستنەوەى گازی شل کراوە و وەک کارتێکی فشار رێگەیان نەداوە بەشە گازی شلی هەولێر و دهۆک وەک پێویست بگات، ئەوەش بووە هۆی گرانبوونی نرخی گاز لەو دوو پارێزگایە. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی شوباتی 2020، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بابەتی گواستنەوەی گاز لە کۆمپانیای داناغازەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم، کە لە لایەن کۆمپانیایێکەوە قورخ کرابوو، کرایە تەندەر و دوای ئەوەی بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەرچوو و بڕیار بوو لە سەری ساڵی نوێوە دەستبەکار ببێت." . زياتر بزانە: خاوەنی کۆمپانیایەکی بارکردنی غاز لەلایەن هێزێکەوە ڕفێنراوە.. ناس کورد زانیاری ئاشکرا دەکات . دەشڵێت، "بەڵام لە لایەن چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سنووری گەرمیان و سلێمانی رێگرییان لێ کراوە و وەک کارتێکی فشار رێگەیان نەداوە بەشە گازی شلی هەولێر و دهۆک وەک پێویست بگات ، ئەوەش بووە هۆی گرانبوونی نرخی گاز لەو دوو پارێزگایە." .. ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەم دوو ڕۆژەی ڕابردووشدا کەسانی ئاماژەپێکراو بە هێزی چەکدار و توندوتیژی نواندن بەرامبەر بە کۆمپانیاکە، هێندەی دیکە دۆخەکەیان ئاڵۆز کردووە." . لە کۆتاییدا جوتیار عادل دەشڵێت، "وێڕای ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییانی خۆشەویستمان لەم کێشەیە، دڵنیایان دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم لە هەنگاوەکانی چاکسازی پاشگەز نابێتەوە و هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی قورخکاران و مافیاکان ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە." . هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "بەنیگەرانییەکی قوڵەوە کۆمەڵێک دەستڕۆیشتوو لە سلێمانی لەپێناو بەرژەوەندی کەسی خۆیان هەستاون بە تەگەرە دروستکردن لە ناردنی غازی شل بۆ هەولێر و دهۆک بە ئامانجی دروستکردنی کێشەو گرفت بۆ هاوڵاتییان". . ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ڕاگەیاندنی پرۆسەی چاکسازی لەهەرێمی کوردستان و پرسی شەفافبوون لەسەرجەم سێکتەرەکاندا پرسی غازیش کەوتۆتە ئەو چوارچێوەیە و پێشتر بەبێ ڕەچاوکردنی مەرجە یاساییەکان دراوەتە کۆمپانیایەک کە بێ تەندەرو بە هەڕەمەکی بووە، بەڵام ئێستا لە ڕێی تەندەرەوە دراوەتە کۆمپانیایەکی دیکە بەشێوەیەکی یاسایی و ئامانجی ئەمەش نەهێشتنی قۆرخکاری و واستەکاری بووە، بەڵام کۆمەڵێک "مافیا ڕەفتار" ئەمەیان پێ قبوڵنەکرا. . فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوێنێ لەکاتی گواستنەوەی غازەکە بۆ هەولێرو دهۆک ژمارەیەک چەکداری ناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر تانکەرەکان و چوونەتە سەر ئەو کۆمپانیایەی کە ئەرکی گواستنەوەی غازەکەیان لە ئەستۆ بووە و توندوتیژییان بەرانبەر خاوەنی کۆمپانیا ئەنجامداوە و ئێستا کەوتۆتە نەخۆشخانەو داوای بەش و پشکیان لێی کردووە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان لەم ڕووداوە ڕادەگەینین و بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە دەکەین و پاڵپشتی هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەکەین لەم پرسەداو داواکارین بەهۆی حەزو چاوچنۆکی کەسانێک بۆ دەستخستنی پارەی نایاسایی هاوڵاتییان باجەکەی نەدەن و غازی هاوڵاتییان بەڕۆژی ڕوون دەستی بەسەردا نەگیرێت".