گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەزائیر؛ بۆتەفلیقە پێش تەواوبوونی وادەی یاسایی خۆی دەستلەکاردەکێشێتەوە

2019.04.01 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
جەزائیر؛ بۆتەفلیقە پێش تەواوبوونی وادەی یاسایی خۆی دەستلەکاردەکێشێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

لە ڕاگەیەندراوێکی چاوەڕواننەكراودا، عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆککۆماری جەزائیر، دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری جەزائیردا هاتووە، عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە سەرۆكی جەزائیر بە نیازی دەستلەكاركێشانەوەیەتی لە پۆستی سەرۆكایەتی، ئەوەش پێش تەواوبوونی وادەی یاسایی خۆی وەك سەرۆكکۆمار لە 28 نیسانی داهاتوو .

 

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بۆتەفلیقە بەر لە دەستلەکارکێشانەوەکەی هەندێک بڕیاری گرنگ دەردەکات سەبارەت بە بەردەوامی بەڕێوەچونی كاروباری وڵات.

 

پاش ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، چالاكوانانی جەزائیر، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆتەفلیقە بە بەرهەمی خۆپێشاندانەکانی ئەو وڵاتە دەزانن، کە چەند هەفتەیەکە بەردەوامی هەیە.