گه‌ڕان

Shadow Shadow

نرخی یەک خانوو بە یەک یۆرۆ.. بەخێربێن بۆ شاری تۆرینتۆی ئیتاڵیا

2020.02.02 - 12:14
نرخی یەک خانوو بە یەک یۆرۆ.. بەخێربێن بۆ شاری تۆرینتۆی ئیتاڵیا
ناس کورد- بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوانەکەی، شارێکی ئیتاڵی خانووەکانی بەیەک یۆرۆ دەفرۆشێت بە هەرکەسێک ئامادەبێت لەو شارە نیشتەجێبێت. . فرانسیسکا ڤیجانۆ، ڕاوێژکاری دامەزراوەی کلتوری لە شاری تۆرنتۆی ئیتاڵی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی"سی ئین ئین"ی ئەمریکی ڕایگەیاند: "شارەوانی شاری تۆرنتۆ لە ئێستادا زیاتر لە 15 هەزار خانوی بۆ فرۆشتن نمایشکردووە". . وتیشی، "شارەوانی شارەکە بڕیاری داوە هەر خانوویەک لەو خانووانە بەنرخی تەنها یەک یۆرۆ بفرۆشێت بە هەر کەسێک بەڵێنی ئەوە بدات کە لە شارەکە نیشتەجێ بێت". . فرانسیسکا ڤیجانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکەسێک یەکێک لەو خانووانە بکرێت دەبێت بەڵێنی ئەوەش بدات کە خانووەکە نۆژەن بکاتەوە بەگوێرەی دیزاینی کەلتوری شارەکە، چونکە هەندێک لە خانووەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە. . هۆکاری گرتنەبەری ئەو ڕێکارە لەلایەن شارەوانی ئەو شارە ئیتاڵییەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ساڵانێکە ڕێژەی دانیشتووانی شارەکە کەمبووەتەوە و دەسەڵاتدارانی شارەکە بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە کلتوری شارەکەیان و  ڕێگرتن لە چۆڵبوونی و  هاوکات دووبارە ئاوەدانکردنەوەی بڕیاریان داوە وەک هاندانێک ئەو خانووانەی کە شارەوانی خاوەندارێتی دەکات بە نرخێکی ڕەمزی بفرۆشیت. . شاری تۆرنتۆ دەکەوێتە سەر کەنارەکانی کەنداوی تۆرنتۆ لە هەرێمی پۆڵیا لە باشوری ئیتاڵیا.