گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی سەدە سەرۆکى CIA بە نهێنی چووەتە لای فەڵەستینییەکان

2020.02.02 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
دوای ڕاگەیاندنی  ڕێککەوتنی سەدە  سەرۆکى CIA بە نهێنی چووەتە لای فەڵەستینییەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- میدیایەکی فەرمی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە دوو ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی "ڕێککەوتنی سەدە" لەلایەن ترەمپەوە، سەرۆکى دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا بە نهێنی چووەتە ڕامەڵا و لەگەڵ سەرۆکى دەزگای هەواڵگریی فەڵەستیندا کۆبووەتەوە. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی شوباتی 2020، ئاژانسی کانی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: "ڕۆژی 30ی کانونی دووەمی 2020، دوو ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی سەدە، جینا هاسبل، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکا CIA لەگەڵ چەند ئەندامێکی دەزگاکەیدا سەردانێکی نهێنی ئیسرائیلی کردووە بۆ ئەوەی لە فەڵەستین کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن". . ئاماژەی بەوەشکردووە کە "جینا هاسبل چووەتە شاری ڕامەڵای فەڵەستین و لەگەڵ ماجد فەرەج، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی فەڵەستین و حەسەن شێخ، وەزیری کاروباری مەدەنی و  ژمارەک بەرپرسی دیکەی هەواڵگریی و سەربازیی فەڵەستین کۆبووەتەوە بەڵام لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکى دەسەڵاتی فەڵەستین کۆنەبووەتەوە." . باسی لەوەکردوە: "لە میانەی کۆبونەوەکەدا هاسبل داوای لە دەزگای هەواڵگریی فەڵەستینی کردوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەزگا سەربازی و ئەمنییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بوەستێنن و گفتوگۆیان لەگەڵ نەکەن، هەروەها کۆبونەوەکە بۆ ئەوەش بووە کە دەزگای هەواڵگریی فەڵەستین پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بەردەوامی پێ بدات و پەیوەندییەکانیان نەپچڕێنن بەڵکو بەهێزتری بکەن". . ئەو میدیا ئیسرائیلیە دەشڵێت، "سەرباری کۆبوونەوەى هەردوولا، بەڵام تائێستا ئەمریکا ئەو 180 ملیۆن دۆلارە نادات کە کۆنگرێسی ئەمریکی وەک هاوکاری بۆ دەزگای ئەمنییەکانی فەڵەستین داینابوو." . تا ئێستاش هیچ کام لە بەرپرسانی فەڵەستین و ئیسرائیل و ئەمریکا هیج جۆرە لێدوانێکیان لەسەر ئەو زانیارییانە نەداوە. . ڕۆژی 28ی کانونی دووەمی 2020، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرێبەستی سەدەیان ڕاگەیاند.