کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمریکا بۆچوونی خۆی لەسەر کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عیراق ڕاگەیاند و باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لەعێراق، ڕایگەیاند، عێراق پێویستی بە بوونی حکومەتێکی سەربەخۆ و دەستپاک هەیە و هاریکاری تەواوی حکومەتەکەی عەلاوی دەکەن. ، ئەمڕۆ شەممە 1ى کانوونی دووەمی2020 باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند:" دۆخی ناوچەکە وعێراق پێویستی بە بوونی حکومەتێکی سەربەخۆ و دەست پاک هەیە، بۆ ئەوەی خواست و داواکارییەکان گەلی عێراق جێبەجێ بکات". ، ئاماژەی بەوەشکرد، هاوشان لەگەڵ ڕاسپاردنی محەمەد تەوفیق عەللاوی دەبێت کاری جددی بکرێت بۆ دەربازکردنی عێراق لەو گرفتانەی کەپێشتر ڕووبەڕووی بوونەتەوە. ، باڵوێزخانەی ئەمریکادا ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەمریکا سەقامگیری عێراق بە سەنگی مەحەک دەزانێت و هاریکاری تەواویش لەگەڵ حکومەتەکەی عەللاوی دەکات لە پێناو فەراهەمکردنی عێراقێکی پێشکەوتوو وخاوەن سەروەری". ، لەلایەکى دیکەوە جینین بلاسخارت، نوێنەرى تایبەتى ئەمیندارى گشتیی رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق پێشوازى کرد لە راسپاردنى محەمەد عەلاوى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران و داواشی کرد کارى بەپەلە بکرێت پێش هەموو شتێک بۆ ئەنجامدانى چاکسازى جەوهەرى و جێبەجێکردنى داواکاریە رەواکانى گەل بەشێوەیەکى دادپەروەرانە. ، تەئکیدیشى کردەوە، عێراق پێویستى زۆرى بەوە هەیە بەرەو پێشەوە بڕوات و سەرۆک وەزیران روبەڕوى ئەرکێکى زۆر گەورە دەبێتەوە کە پێکهێنانى ئەنجومەنى وەزیرانە بە خێرایى و دواتریش رەزامەندى پەرلەمانە لەسەرى بۆ ئەوەى دەستبکرێت بە چاکسازى ئامانجدار، هێشتا رێگەکە پڕە لە ئەرکى قورس و سەرۆکوەزیران پێویستى بە پشتگیر لایەنەکانە.