گه‌ڕان

Shadow Shadow

محەمەد تۆفیق عەلاوى لە یەکەم وتاریدا ژمارەیەکى زۆر بەڵێنى بە عیراقیەکان دا

2020.02.01 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەد تۆفیق عەلاوى لە یەکەم وتاریدا ژمارەیەکى زۆر بەڵێنى بە عیراقیەکان دا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- محەمەد تۆفیق عەلاوى، دواى راسپاردنى بەشێوەیەکى فەرمى بۆ پۆستى سەرکوەزیران لەوتەیەکدا بڵێنى دا کابینەکەى دور بێت لە پشک پشکێنە و کار بکات بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت و داواش دەکات خۆپیشاندانەکان بەردەوامبن. ، عەلاوى لە وتارێکدا ڕایگەیاند، بەڵێن دەدات حکومەتێکى دادپەروەرانە پێکبهێنێت و دور بێت لە پشک پشکێنەو بەڵێنى پاراستنى خۆپیشاندانە ئاشتیانەکان دەدات، هەروەها ئەوانەى توندوتیژیان دژى خۆپیشاندەران بەکارهێناوە سزا دەدرێن. ، ئاماژەى بەوەشدا: بەڵێن دەدات کار بکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت و هیواى بەوەش هەیە بە جدى دەستبکەن بە بنیادنانى دەوڵەتێکى دامەزراوەیى، هەروەها دژى دەستوەردانى دەرەکى دەوەستێتەوەو بەڵێنیش دەدات ئاسایشى عیراق بپارێزێت. ، راسپێردراوى پۆستى سەرۆکوەزیران تەئکیدیشى کردەوە، بەڵێنى ئەوەش دەدات چەک تەنها بەدەستى دەوڵەتەوە بێت و خزمەتى عیراق بکات، داواى دەستپێکردنى گفتوگۆشى لەگەڵ خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان کردو تەئکیدى کردەوە کە تیمێکى راوێژکارى لە نوسینگەکەى پێکدەهێنێت ئەویش بە نوێنەرایەتى خۆپیشاندەران، هەروەک داواشىى کرد ئاشتیانە لەخۆپیشاندان بەردەوامن بن تا بەدیهێنانى داواکاریەکانیان.