گه‌ڕان

Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدی پەیوەندی بە محەمەد عەلاویی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کرد

2020.02.01 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدی پەیوەندی بە محەمەد عەلاویی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق کرد و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاریکردنی دەربڕی. ، ئەمڕۆ شەممە، 1ى کانوونی دووەمی 2020 عادل عەبدولمەهدی، پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی ئەنجامدا و ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی عه‌للاوی له‌ قۆناغی ڕاگوزه‌ردا ده‌ربڕی. ، عەبدولمەهدی بە عەلاوی وتووە: "متمانه‌م به‌ تواناكانی ئێوه‌ هه‌یه‌ هه‌رله‌ سه‌رده‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕدا". ، هاوکات نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە پەیامێکی نووسراوی ئاڕاستەی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی کردبێت و گلەیی ئەوەی کردبێت "حكومه‌ته‌كه‌ی بووه‌ قوربانی ناكۆكی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و دەشترسێت هه‌مان ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ ئەو کراوە له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاویشدادووبارە بێتەوە". ، ئێوارەی ئه‌مرۆ شەممە له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی ڕایگه‌یاند، سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ڕایسپاردووه‌.