گه‌ڕان

Shadow Shadow

تەندروستی هەرێم لەبارەی گەڕاندنەوەی 56 کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا بۆ وڵاتەکانیان ڕونکردنەوە دەدات

2020.02.01 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی هەرێم لەبارەی  گەڕاندنەوەی 56 کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا بۆ وڵاتەکانیان  ڕونکردنەوە دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕەتیکردەوە هیچ حاڵەتێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە گەڕێندرابێتنەوە و ڕایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆرۆنا  لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە و هیچ کەسێکیش بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسەکەوە نەگەڕێندراوەتەوە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، "بەداخەوە لەلایەن پەیجێک لە سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بەناوی وەزیری تەندروستیەوە شێواندراوە و بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ژمارەیەک توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمەوە گەڕێندراونەتەوە وڵاتی چین، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستی و هیچ حالەتێکی ئەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان نییە" ، ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕاستیدا هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کە لە وڵاتی چین گەڕاونەتەوە هەموویان تەندروستیان زۆر باشە و پشکنین و بەدواداچوونی تەواویان بۆ کراوە. ، وەزارەتی تەندروستی هەرێم جەختیشیکردووەتەوە: "دووبارە هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ حالەتێک لە کوردستان نیە و هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لەو نەخۆشییە". ، ڕاگەیاندراوەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وەک  وەڵامێک بوو بۆ ئەو هەواڵانەی کە ئەمڕۆ، لە هەندێک میدیا و هەژماری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان  بڵاوبوەوە کە گوایە حکومەتی هەرێمی  56 کەسی توشبووی بە نەخۆشی کۆڕۆنا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاندوەتەوە ئەو شوێنانەی کە لێوەی هاتوون.