گه‌ڕان

Shadow Shadow

کۆمکارى عەرەبى گرێبەستى سەدە ى ترەمپى ڕەتکردەوە

2020.02.01 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمکارى عەرەبى  گرێبەستى سەدە ى ترەمپى ڕەتکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆمکارى عەرەبى پێشنیارەکەى دۆناڵد ترەمپ بۆ چارەسەرکردنى کێشەى فەلەستین کە بە "گرێبەستى سەدە" ناسراوە ڕەتکردەوەو پشتیوانى کۆمکارەکەشى بۆ فەلەستین دوپاتکردەوە. , دواى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى کۆمکارى عەرەبى بەسەرۆکایەتى عیراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵآوکردەوە کە تێیدا گرێبەستى سەدە ڕەتکرایەوە و ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمنیدارى گشتى کۆمکارەکە ئاماژەى بەوەداوە: بەکۆى دەنگى وەزیرەکان گرێبەستى سەدە ڕەتکرایەوە، چونکە لە ئاست نزمترین خواستەکانیشدا نییە. , لاى خۆشیەوە ریاز مالکى، وەزیرى دەرەوەى فەلەستین ئاماژەی بەوەکرد، فەلەستین پشتگیرى پێویستى لە کۆمارى عەرەبى بەدەستهێناوە بۆ روبەڕوبونەوەى پلانى ئاشتى ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە بە "گرێبەستى سەدە" ناسراوە. , لەلایەکى ترەوە وەزارەتى دەرەوەى عیراق بڵاویکردەوە، محەمەد عەلى حەکیم، وەزیرى دەرەوەى عێراق سەرۆکایەتى کۆبوونەوەکەى کردوە و وتارى عیراقى خوێندوەتەوە کە تێیدا هاتووە: "بارودۆخى ئێستا هەستیار و مەترسیدارە ئەوەش دواى راگەیاندنى گرێبەستى سەدە کە لەسەر تێگەیشتنى یەک لایەن بنیادنراوە و ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتى شەرعى فەلەستین و دەوڵەتانى عەرەبى و لایەنە نێودەوڵەتیەکان نەکراوە".   , هاوکات لەدەقى ڕاگەیەندراوەکەی کۆمکارى عەرەبیدا ئەوەش هاتووە، پلانەکەى ئەمریکا پێچەوانەى بنەماکانى پرۆسەى ئاشتییە و سەرەکیترین مافەکانى گەلى فەلەستینى تێدایە نییە، بۆیە پلانەکە ڕەتدەکەنەوە. , ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ بە ئامادەبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ناوەڕۆکی گرێبەستی سەدەی ئاشکرا کرد کە بە "ڕێککەوتنی ئاشتی" ناسراوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕێککەوتنەکە چارەسەری کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین دەکات.