گه‌ڕان

Shadow Shadow

فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەلەمێکی لە دەریاچەى حەمرین کردە ئامانج

2020.02.01 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەلەمێکی لە دەریاچەى حەمرین کردە ئامانج

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی عێراقی بەلەمێکی بچوکی لە دەریاچەی حەمرین کردووەتە ئامانج کە گومان دەکرێن چەکداری داعشی تێدابوو بێت. . ئەمڕۆ شەممە، 1ی شوباتی 2020، ئازاد عیسا، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەلەمەکە دوو کەسی تێدا بووە، یەکێکیان کوژراوە و ئەوەی تریشیان بەسەختی برینداربووە ولە لایەن پۆلیسی فیدراڵیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی لە بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە". . ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، "ئەو دوو کەسە خەڵکی گوندەکانی ناوچەی حەمرینن و گومانی ئەوەشیان لێدەکرێت ئەندامی ڕێکخراوی داعش بن و بە مەبەستیش لەو شوێنە بوون." . بە وتەی بەڕێوەبەری پولیسی خانەقین، لە ئێستادا سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی سەرقاڵی ئوپڕاسیۆنێکی فراوانن لە ناوچەکەدا و کنە و پشکنین دەکەن و بەدوای ئەو شەش کەسدا دەگەڕێن کە دوو ڕۆژ لەمەو پێش لایەن ڕێکخراوی داعش لە سەر ڕێگای نێوان قەرەتەپە و جەبارەدا لە نزیک سنوری قەزای کفری ڕفیندران.