گه‌ڕان

Shadow Shadow

برێت مەکگۆرک پشتگیری ڕاسپاردنی محەمەد عەلاوی دەکات و داوایەک لە ئەمریکا دەکات

2020.02.01 - 19:16
App store icon Play store icon Play store icon
برێت مەکگۆرک پشتگیری ڕاسپاردنی محەمەد عەلاوی دەکات و داوایەک لە ئەمریکا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەدوای ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتى عێراق، برێت مەکگۆرک، نێردەى پێشووی سەرۆکى ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش پشتگیری لە ڕاسپاردنی ناوبراو کرد و داوای پشتگیری ئەمریکا دەکات بۆی. . ئەمڕۆ شەممە، 1ی شوباتی 2020، برێت مەکگۆرک لە تویتێکدا دەڵێت، "محەمەد عەلاوی بژاردەیەکی بەهێزە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵام هەمان ئەو ئاڵنگارییانەى ڕوبەڕو دەبێتەوە کە لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2018ەوە هەبوون." . دەشڵێت، "با هیوا بخوازین کە ئەو دەتوانێت چاکسازی بکات و هەروەها عێراق ببات بەرەو هەڵبژاردنێک لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان." . لە کۆتاییدا برێت دەڵێت، "ئەو (محەمەد عەلاوی) شایەنی پشتگیری تەواو و زووی ئەمریکایە."