گه‌ڕان

Shadow Shadow

عەلی حەمە ساڵح چارەسەرکردنی گرفتی غازی ماڵانی بە یەکجاری ڕاگەیاند

2020.02.01 - 18:33
عەلی حەمە ساڵح  چارەسەرکردنی گرفتی غازی ماڵانی بە یەکجاری  ڕاگەیاند
ناس کورد- عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، گرفتی غازی ماڵان بە یەکجاری چارەسەر بووە و سەرجەم "ڕێگرییەکانیش" لابران، لە سبەینێوە دەبێت نرخەکەى وەک جارانی لێ بێتەوە. . عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەشازی و یازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت، "بەرھەمھێنانی غاز ھیچ گرفتێکی نییە و ئاستی بەرھەمھێنان دوو جار زیاترە لە خواستی خەڵک، ئەو کۆمپانیایەی پێشتر گرێبەستەکەی بۆ دەرچووبوو ئامادەنەبوو بە تەواوی پشکی ھەموو پارێزگاکان بدات، ئەمڕۆ گرێبەستەکەی تەواو بوو لە کێڵگەی کۆرمۆر." . دەشڵێت، "بەھۆی گرفتێکەوە ئەمڕۆ ڕێگای بارکردن گیرا، ھەرچۆنێک بێت ئەو گرفتە ھەبوو چارەسەر کرا و بڕیارە لە سبەینێوە بە نرخی جاران بفرۆشرێت." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بە دڵنیاییەوە ئەو گرفتە ئەمڕۆ چارەسەر نەکرایە و ئەو ڕێگریە لانەدرایە، سبەینێ بە 100 دۆلاریش غاز نەدەکڕدرا."