گه‌ڕان

Shadow Shadow

محەمەد عەلاوی بە فەرمی ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق

2020.02.01 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەد عەلاوی بە فەرمی ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کور- کەمێک پێش ئێستا، محەمەد تۆفیق عەلاوی بە فەرمی ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێی عێراق.

.

ئەمڕۆ شەممە، 1ی شوباتی 2020، بە ئامادەبوونی سەرۆکى پەرلەمان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕاسپارد بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق. . عەلاوى لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا ئاماژەى بەوەکردووە، "دەمەوێت دور لە پڕوپاگەندەکان ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەلى عێراقیدا قسە بکەم، دواى ئەوەى سەرۆک کۆمار ڕایسپاردم بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ، بڕیارم دا یەکەم شت قسە لەگەڵ گەلدا بکەم پێش هەموو کەس، چونکە دەسەڵاتى من لە ئێوەیە، ئەگەر قوربانى و ئازایەت ئێوە نەبوایە ئەوا هیچ گۆڕانکاریەک ڕووی نەدەدا." . وتیىشى، "دەزانم زۆر بەرگەتان گرت و ئارامتان گرت، بەڵام من باوەڕم پێتانە بۆیە داواتان لێدەکەم بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکان چونکە ئەگەر ئێوەم لەگەڵدا نەبن ئەوا بە تەنها دەبم و ناتوانم هیچ شتێک بکەم، پێشتر من هاوڵاتیەک بوم شانازیم بەوەوە دەکرد کە کردتان لەپێناو گۆڕانکارى، بەڵام ئێستە من کارمەندێکم لاى ئێوە و ئەمانەتێکى گەورەم هەڵگرتوە، پاشەکشە مەکەن تا ئەوەى دەتانەوێت بەدەستى دەهێنن جا من بم یان کەسێکى تر." . عەلاوى دەشڵێت: "خۆپیشاندان بکەن و هاوار بکەن و مانبگرن ئەمە وڵاتى ئێوەیە و مافى ئێوەیە ئەوەى لەسەر ئێمەیە جێبەجێکردنى داواکاریەکانتانە پێویستە لەبرى ئەوەى قەناعەتتان پێبکەین بتانپارێزین و پێویستە چەکى دەوڵەت بەڕوى ئەوانەدا بەرز بکرێتەوە کە چەک بەڕوتاندا بەرز دەکەنەوە، بمێننەوە تا بکوژان دادگایى دەکرێن، کەسوکارى شەهیدەکان قەرەبوو دەکەینەوە و بریندارەکان چارەسەر دەکەین و کاتى هەڵبژاردن دیارى دەکەین." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "یاساى حزبەکان و یاساى "ئەمەت لەکوێ هێناوە" چالاک دەکەین و هەیبەتى هێزە ئەمنیەکان دەگەڕێنینەوە و ئابورى چاکدەکەینەوە و شەڕى دژى گەندەڵى دەکەین، ئەگەر حزبەکان بیانەوێت پاڵوێوراوەکانیان بەسەرمدا فەرز بکەن ئەوا دێم و قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم و ئەم ڕاسپاردنە جێدەهێڵم، هەروەک چۆن ئێوە لەپێناو نیشتمان خوێندنتان جێهێشتوە، منیش دەبمەوە بە هاوڵاتیەکى ئاسایى، ئێوە هاتون و نیشتمانتان دەوێت ئەگەر داواکاریەکانتان جێبەجێ نەکەم ئەوا شایستەى ئەم پۆستە نیم." https://www.facebook.com/mohammed.t.allawi/videos/475181263147653/