گه‌ڕان

Shadow Shadow

خوێندکارێکى عێراقى لە ووهانی چینەوە بۆ ناس کورد دەدوێت: نان و ئاوی تەواومان نییە

2020.02.01 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندکارێکى عێراقى لە ووهانی چینەوە بۆ ناس کورد دەدوێت: نان و ئاوی تەواومان نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- خوێندکارێکى عێراقى دانیشتوى شارى ووهانى چینى داوا لە دەسەڵاتدرانى عێراق دەکات کە ڕێوشوێنى پێویست بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بگرنە بەر و دەشڵێت، حکومەتى عێراقى لە بەڵێنەکانى بۆ ڕزگارکردنیان پەشیمان بووەتەوە. . ئەو خوێندکارە کە نەیویست ناوى بڵاوبکرێتەوە لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ ناس کورد وتى: 66 خوێندکار و ماڵ و منداڵى عێراقى ماوەى زیاتر لە هەست ڕۆژە لە شارى ووهان گیریان خواردوە "بەبێ نان و ئاوى پێویست و بەبێ هیچ پشتگیریەک لە حکومەتى عێراقیەوە." . ئاماژەى بەوەشدا، سەرجەم ئەوانەى لێرەن خوێندکارى زانکۆ و هەڵگرى بڕوانامەى باڵان و خاوەنى شارەزاییەکى زۆرن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق بۆ ئەوەى هاوکاربن لە بەرەوپێشبردنى وڵاتەکەیان، ئێستا چۆن حکومەت بەو شێوەیە پشتگوێیان دەخات و بەرەوڕووى چارەنوسێکى نادیار جێیان دەهێڵێت. . ئەو خوێندکارە ئەوەشى بۆ ناس کورد وت: پێشتر حکومەتى عێراقى بەڵێنی دا فڕۆکەیەکى تایبەت بنێرێت بۆ گەڕانەوەى ئەو خوێندکارانە و خێزانەکانیان لە ووهان، بەڵام تائێستا هیچ بەرەوپێشچوونێکی ڕاستەقینە لەلایەن حکومەتەوە نییە و "تەنها بەڵێن و یاریکردنە بە هەستمان". . زیاتر بخوێنەوە: خوێندکارانی عێراق لە چین: کۆرۆنا زۆری بۆ هێناوین و چەند ڕۆژێکە چاوەڕێی فڕۆکەی عێراقی دەکەین . ئەوە لە کاتێکدایە زۆرینەى هاوڵاتیانى وڵاتانى تر گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، تەنانەت وڵاتەکانى ئوردون، هیندستان، فەڵەستین، مەغریب و بەنگلادیشیش. . ئەو خوێندکارە عێراقییە ئەو دەنگۆیانەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشى ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن لەناو عێراقیەکانى ووهان توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە و جەختیکردەوە کە سەرجەمیان سەلامەتن. . لەلایەکى ترەوە، ڕەوەندی عێراقی لە چین نامەیەکیان ئاڕاستەى ڕاى گشتى کرد و جەختیان لەوەکردەوە کە "سەرەڕاى بەڵێنەکانى حکومەتى عیراق بۆ ڕزگارکردنیان لە ووهان بەڵام حکومەت لەو بەڵێنە پەشیمان بوەتەوە."