گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 23 هاووڵاتی کورد سزای سێدارە و بەندکردن دراون

2020.02.01 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 23 هاووڵاتی کورد سزای سێدارە و بەندکردن دراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سزادانی هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەردەوامە و تەنها لە یەکەم مانگی ئەمساڵدا 23 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی سزای لەسێدارەدان و بەندکران بۆ 147 ساڵیان بەسەردا سەپێندراوە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک مانگی سەرەتای سەرەتای ئەمساڵدا، 23 هاووڵاتی کورد لە شارەکانی سنە، ئورمیە، کرماشان، خوراسانی باکور و ئیلام، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمییان بەسەردا سەپێندراوە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێی ئەو حوکمانە، هاووڵاییەک حوکمی سێدارە و 22 هاووڵاتیی دیکە سەرجەم حوکمی 134 ساڵ و یەک مانگ بەندکران و لێدانی 74 قامچییان بە سەردا سەپێندراوە.، ، ئەو ڕێکخراوە مرۆییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆرنەی ئەو کەسانە کە 21 حاڵەت بوون  بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژی حکومەتی ئێران و دوو کەسیان مامۆستای قوتابخانە بوون. ، ئەمە لەکاتێکدایە، دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حکومەتی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بۆ خۆپیشاندانەکان هەڵمەتێکی توندی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی دەستپێکرد.