کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەحمود ڕەزا ئەمین، پەرلەمانتارى پێشووى گۆڕان لە بەغدا ڕایگەیاند: "چاکسازى بۆ نەهێشتنى گەندەڵى وەکو پاککردنەوەى پلیکانە وایە و دەبێت لەسەرى سەرەوە ڕایماڵیت، چاکسازیکردنیش بە بەشداریکردنى چەند وەزیرێک لەناو ئەم سیستمە چەتەگەرییەدا ئەوە ئاستەمە و نایەدى". . ئەمڕۆ شەممە، 1ى شوباتى 2020، لە بارەگاى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى، یەکەمین دیدارى فیکرى گۆڕان بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوان و ڕۆشنبیرانى ئەو حزبە دەستیپێکرد، سیاسەتى ناوخۆى بزوتنەوەکە و بەشداریکردنى گۆڕان لە حکومەتدا تەوەرى سەرەکى دیدارەکەیە. . مەحمود ڕەزا کە هاوکات ئامۆزاى نەوشیروان مستەفایە وتی، "گۆڕانکارى و چاکسازى لەڕێگەى ئۆپۆزسیۆنبوونەوە دێتە دى، لە مێژوودا نەبووە گۆڕانکارى لەڕێگەى بەشداریکردن لە حکومەتەوە بێتە دى، بەشداریکردن لە حوکمڕانى گۆڕانکارى و چاکسازى ناهێنیتە دى، چونکە ڕاتدەگرێت، پارتى هەر لەسەرەتاوە ئەوەى پێی وتین یان لە حکومەتدابن یاخود لە ئۆپۆزسیۆندا بن و گەر لە حکومەتتدا دەبن بە شتەکان ڕازى بن".