گه‌ڕان

Shadow Shadow

زەنگی سەرۆکایەتی کۆمار لێیدا.. لایەنەکان بەربژێریان نییە و بەرهەم ساڵح خۆی بڕیارەکە دەدات

2020.02.01 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
زەنگی سەرۆکایەتی کۆمار لێیدا.. لایەنەکان بەربژێریان نییە و بەرهەم ساڵح خۆی بڕیارەکە دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ یەکلا کردنەوەى کاندیدى پۆستى سەرۆکوەزیرانی عێراق بەپێى نامەکەى بەرهەم ساڵح بۆ لایەنە سیاسیەکان، پەرلەمانتارێکى سائیرونیش دەڵێت، تا ئێستا لایەنەکان ڕێکنەکەوتوون و مەرجەکانیان بووەتە فشار و ڕێگری لە بەردەم بەربژێرەکاندا. . سەرکردەى حزبێکى دیارى عێراقیش دەڵێت، بەرهەم ساڵح خۆى کارەکە یەکلا دەکاتەوە و پشتیوانیشى لێدەکرێت. . ئەمڕۆ شەممە، 1ى شوباتى 2020، ڕیاز مەسعودى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا لایەنە سیاسیەکان نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنى بەربژێرێک بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ، بە وتەى ئەو، گەر لایەنەکان لەچەند مەرجێکى خۆیان سازش بکەن ئەوا دۆسیەى سەرۆکوەزیران یەکلا دەبێتەوە. . ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئەو فشارانەشى کە چەند لایەنێکى سیاسى بۆ یەکلاکردنەوەى ئەو پرسە کردویانە نەگەیشتووەتە ئاکامێکى تەواو بۆ یەکلاکردنەوەى بەربژێری پۆستەکە و تائێستاش لەدیاریکردنى کەسێک سەرکەوتوو نەبوون. . ڕیازى ئەوەشى ئاشکرا کرد، هەر کەسێک خۆى بەربژێر بکات لایەنە سیاسیەکان پرسى دەرکردنى هێزە بیانییەکان لە عێراق و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکەنە کارتى فشار بەسەریەوە و گەر ئەو لایەنەنانە چەند سازش لەچەند مەرجێکیان بکەن ئەوا ئەو دۆسیە یەکلای دەبێتەوە. . هاوکات ئەحمەد مەسارى، ئەمیندارى گشتیی حزبى هەقى نیشتیمانى و ئەندام لەبەرەى دەرچوون لە تەنگەژە و گەشەپێدانى عێراق بە سایتى (الإخبارية)ى ڕاگەیاندووە، کاتى ئەوەیە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بەدەر لە لایەنە سیاسیەکان کەسێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران ڕابسپێریت لەبەر ئەوەى تا ئێستا لایەنە سیاسیەکان نەیانتوانیوە لەسەر کەسێک ڕێکبکەون و دەستى دەستى لەو پرسەدا دەکەن. . لەبارەى محەمەد تۆفیق عەلاویشەوە کە ناوى وەکو بەربژێری یەکلاکەرەوە بۆ پۆستەکە هاتووە، ڕیازى دەڵێت، "هەندێک پشتیوانى دەکەن و هەندێکى تر مشتومڕیان لەسەرى هەیە و ئەمڕۆش دەرفەتى ئەوە نەماوە بۆ دیاریکردنى بەربژێرێک لەلایەن فراکسیۆنى گەورەوە بەڵکو بەربژێرێک بێت جێگەى مشتومڕ نەبێت و شەقام لێی ڕازی بێت، چونکە نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە شەقام دەستی بە عەبدولمەهدی کێشایەوە. . ئەو سەرکردەیە  دەشڵێت، ڕەنگە بەرهەم ساڵح خۆى ئەو کارە بکات و پشتیوانیشى لێدەکرێت گەر ئەنجامی بدات.