کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆی مەترسی لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی عێراق بۆ ماوەى یەک مانگ دەرگای بەڕووی سەرجەم هاوڵاتیانی چیندا داخست و ناتوانن سەردانی عێراق بکەن. . ئەمڕۆ شەممە، 1ی شوباتی 2020، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی بەسرە ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەى وەزیری ناوخۆی، ڤیزا نادرێتە هیچ هاوڵاتییەکی چینی لە دەروازە و فڕۆکەخانەکانی عێراق. . دەشڵێت، "بڕیارەکە بۆ ماوەى یەک مانگ کارایە."