کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرلەبەیانى ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى سلێمانى دەستیانپێکردەوە، دواى ئەوەى بەهۆى خراپى کەشوهەواوە بۆ ماوەیەکى کاتى ڕاگیرابوون. . شەوى ڕابردوو شەپۆلێکى چڕى بەفربارین هەرێمى کوردستانى گرتەوە و بەفرێکى زۆر لە شارەجیاجیاکان لەناویاندا سلێمانى بارى، ئەوەش بەرپرسانى فرۆکەخانەى سلێمانى ناچارکرد لەکاتژمێر دووى بەرەبەیانى ئەمڕۆوە بڕیارى ڕاگرتنى گەشتەکان بدەن. . تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "بەهۆى خراپى دۆخى کەشوهەواوە بەشێوەیەکى کاتى گەشتە ئاسمانییەکانمان ڕاگرت، کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دواى ئاسایی بوونەوەى ڕەوشى کەشوهەوا گەشتەکان دەستیانپێکردەوە". . بەپێی خشتەى گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى، ئەمڕۆ سێ گەشت لە فڕۆکەخانەکە ئەنجام دەدرێن و هیچ گەشتێک هەڵنەوەشێنراوەتەوە.