گه‌ڕان

Shadow Shadow

وادەى کۆتاییهاتنى شەپۆلى بەفر بارین ڕاگەیەنرا

2020.02.01 - 10:24
وادەى کۆتاییهاتنى شەپۆلى بەفر بارین ڕاگەیەنرا
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات، سبەینێ شەپۆلى بەفر بارین لە هەرێمى کوردستان کۆتایی بێت. . بەپێی پێشبینى کەشناسی، کاریگەری شەپۆلی بەفر و باران لە کاتەکانی ئێوارەى ئەمڕۆدا لاواز دەبێت و سبەینێ ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت. . ئاماژەى بەوەشکردووە،ئەمرۆ پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکاندا بە رێژەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە.