کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
چین ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی هەشت وێستگەی ئەتۆمی هەیە، ئەوەش لە ئەگەری دەربڕینی ڕەزامەندی.
سەرۆکی دامەزراوەی نیشتیمانی چینی بۆ وزەی ئەتۆمی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، چین توانای دروستکردنی شەش بۆ هەشت وێستگەی ئەتۆمی هەیە لە ساڵێکدا، ئەوەش لە حاڵەتێکدا ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و لە داهاتوودا ئەو وڵاتە بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی بۆ دروستکردنی وێستگەکانی.
ئەو بەرپرسە چینییە ئەوەشی ڕاگەیاندووە: "دروستکردنی ئەو ژمارە لە وێستگەی ئەتۆمی وا لە چین دەکات پابەندی بەڵێنەکەی بێت بۆ گەشەپێدانی وڵاتەکەی تا ساڵی 2030".
چین ماوەی سێ ساڵە هیچ ڕەزامەندییەکی بۆ بوونیادنان و دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی دەرنەبڕیوە، لە ساڵدا جاوەڕوان دەکرێت ئەو وڵاتە سەرلەنوێ بڕیار بۆ بوونیادنانی وێستگەی دیکەی ئەتۆمی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی چین دەرببڕێت.