گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەردۆگان: پلانەکەی ترەمپ و گرێبەستی سەدە لەبارەی فەڵەستین و ئیسڕائیلەوە قبوڵ ناکەین

2020.01.31 - 23:29
ئەردۆگان: پلانەکەی ترەمپ و گرێبەستی سەدە لەبارەی فەڵەستین و ئیسڕائیلەوە قبوڵ ناکەین
ناس کورد-   ئەردۆگان لەسەر ڕێککەوتنی سەدەی دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، پلانەکەی ترەمپ قبوڵناکەن و لێپرسینەوەش لەو وڵاتە عەرەبییانە دەکەن لە دەستیان لەو "خیانەتەدا" هەبووە. ، ئەمڕۆ هەینى، 31ى کانوونى دووەمى 2020، ڕەجب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، پلانەکەى تڕەمپ کە بۆ ئاشتى دایڕشتووە خاکى داگیرکراوى فەڵەستین و وێرانکردنى ئەو وڵاتەى بەشێوەیەکى تەواو بەئامانج گرتووە و ئەوە قەبوڵناکەن. ، وتیشى،  پلانەکەى ترەمپ بۆ داگیرکردنى قودسە و قودسیش کلیلى ئاشتى جیهانییە و گەر ئەو سیمبولە بکەوێت ئەوا سیمبولى ئاشتى دەکەوێت و بەرپرسیارێتیەکەشى دەکەوێتە ئەستۆى هەموو جیهان. ، سەرۆککۆمارى تورکیا جەختى لەوەشکردەوە، قەبوڵکردنى ئەو پلانە لەلایەن هەندێک وڵاتى عەرەبیەوە خیانەتە و ئەو دەستە عەرەبیانەش لەسەر ئەو خیانەتەیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. ، ئەردۆگان ڕەخنەى لەسعودیەش گرت کە بێدەنگى لەو کارە کردووە لەوکاتەوەى کە پلانەکە ڕاگەیەنراوە. ، سەرۆرک کۆمارى تورکیا پشتیوانى خۆشى بۆ پرسى فەڵەستین و گەلەکەى دەربڕى و ووتى :" ئیسرائیل دەوڵەتێکى تیرۆریستییەوە بەلاى ئێمەوە هیچ بایەخێکى نیە".     ڕۆژی شێشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ ڕێککەوتنی سەدەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل ڕاگەیاند و بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، قودس دەبێتە پایتەختی ئیسڕائیل و لە داهاتووشدا وڵاتێک بۆ فەڵەستینییەکان دروست دەکەن، بەڵام هەرزوو فەڵەستینییەکان ئەوەیان ڕەتکردەوە و دەڵێن، دەوڵەتیان بەبێ قودس ناوێت.