گه‌ڕان

Shadow Shadow

پزیشکێکى عێراقیی نیشتەجێى چین: کۆرۆنا گەیشتووەتە عێراق و ئێستا لەقۆناغى گەرا داناندایە

2020.01.31 - 23:06
پزیشکێکى عێراقیی نیشتەجێى چین: کۆرۆنا گەیشتووەتە عێراق و ئێستا لەقۆناغى گەرا داناندایە
ناس کورد-   پزیشکێکى عێراقى نیشتەجێى وڵاتى چین هۆشدارى ئەوە دەدات کە بەهۆى خراپى سیستمى تەندروستى و مامەڵەى بەرپرسانی وڵاتەکەوە لەگەڵ ئەو دۆخە تەندروستیەدا، عێراق لەلێوارى ئەو کارەساتە تەندروستیەدایە و دەشڵێت، گاڵتەی بەو ڕێوشوێنانە دێت کە بۆ ڕێگرى لەڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر. ، ئەو پزیشکە بەگاڵتەئامێزییەوە لەو ڕیوشوێنانە دەڕوانێت کە بەرپرسان بۆ ڕێگرى لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە گرتویانەتە بەر. ، زیاد تارق، یەکێک لەو عێراقیانەى کە ئێستا لەوڵاتى چین دەژی و توێژەرى کارگەى دەرمانسازیی سەر بەزانکۆى شانسى چین بۆ زانستەکانە، لەهەژمارى خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتى: "پێموایە ڤایرۆسى کۆرۆنا گەیشتووەتە عێراق و ئێستا لەقۆناغى گەرا داناندایە، بەڵام لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ڕاناگەیەنرێت، چونکە کەرتى تەندروستى عێراق دواکەوتووە". ، ئەو پزیشکە عێراقیە کە پسپۆڕى نەخۆشییە بایەلۆژییەکانە، لەسەر گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکان لەعێراقدا بۆ ڕێگرى لەبڵاوبونەوەى نەخۆشییەکە دەڵێت، ڕێوشوێنەکانى وەزارەتى گواستنەوە مایەى پێکەنینن و ئەو ڕێوشوینانەشى کە وەزارەتى تەندروستى عێراق گرتونیە بەر زانستى نین. ، ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڤایرۆسەکە لەڕێگەى کۆئەندامى هەناسەوە دەگوازرێتەوە و سەر بەنەوەیەکى نوێى ئەو ڤایرۆسانەیە کە توشى کۆئەندامى هەناسە دەبن و نەناسراون و عێراقیش پێشتر هیچ ژەنەتیکێکى ئەو ڤایرۆسەى نەبووە. ، ئەو پزشکە عێراقیە بەپێویستیشى دەزانێت، عێراق هەموو جۆرە گەشتێک بەپەلە بۆ چین ڕابگرێت هەر شاندێکی چینیش کە لەدواى مانگى کانوونى یەکەمەوە چووەتە عێراق پشکنینێکى وردى بۆ ئەنجامبدات و بەفڕۆکەیەکی تایبەتی عێراقیش ئەو عێراقیانەى کە لەچینن بۆ شارێکى دیکەی چین وەکو شارى ئۆرۆومچى بگوازێتەوە و دواى پشکنین بەفڕۆکەیەکى دیکە بیانگوازێتەوە بۆ عێراق. ، زیاد تارق هۆشدارى ئەوەشدەدات کە عێراق لەلێوارى پێشوازى کردن لەکارەساتە تەندروستیەکەدایە بەهۆى مامەڵەى بەرپرسان لەگەڵ سیاسیەتى تەندروستیدا.