کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوای داواکەی ئەمڕۆی بۆ گەڕانەوەیان بۆ گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان، لایەنگرانی موقتەدا سەدر گەڕانەوە گۆڕەپانی تەحریر و خێمەکانیان هەڵدایەوە. ، بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، گەڕانەوە گۆڕەپانی تەحریر و خێمەکانیان هەڵذایەوە بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان. ، ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی، موقتەدا سەدر، داوای لە خۆپیشاندەران کرد، بگەڕێنەوە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان و مافە ڕەواکانیان بەشێوەی مەدەنیانە بەدەستبهێنن. ، هەر ئەمشەویش، ساڵح محەمەد عێراقی، کەسایەتی نزیک لە سەدر، داوای لایەنگرانی سەدر کرد، هەر ئەمشەو بگەڕێنەوە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان.