گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڤایرۆسی کۆرۆنا شەڕی ئابوری ئەمریکایە لەگەڵ چین و کۆمپانیا زەبەلاحەکانى جیهان پەکدەخات

2020.01.31 - 19:46
 ڤایرۆسی کۆرۆنا شەڕی ئابوری ئەمریکایە لەگەڵ چین و کۆمپانیا زەبەلاحەکانى جیهان پەکدەخات
ناس کورد- بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەجیهاندا بەلاى بەشێک لە ئابوریناسانەوە، گومانى بوونى شەڕێکى ئابورى لەپشتیەوە دەکرێت، بەتایبەت شەڕی ئەمریکا و چین، بەوەی ئەمریکا بیەوێت لەوڕێگەیەوە ئابوری چین پەک بخات و ئابوری خۆی بەهێزتر بکات. ، بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەژمارەیەک وڵاتانیى جیهاندا مەترسى ئەوەى لێدەکرێت چەند کۆمپانیایەکى گەورە بەرەو داخستن بچن، هەروەها ڕاگرتنى چەندین گەشت بەرەو چین و بەپێچەوانەوە بووەتە هۆى دابەزینى ئاستى گەشتى ئاسمانی و  جموجۆڵەکانى شەمەندەفەرەکان بەڕێژەى 41% و هەروەها دابەزینى ئاستى گەشتکردنى وشکانیى بەڕێژەى 25 %، هەموو ئەمانەش دەبێتە هۆى پەکخستنى چەند جوڵەیەکى بازرگانى و ئابورى جیهانیى پەکبخات. ، لەسەر زیانەکانى ئەو پێشهاتە، ئەلیکساندەر ئەرشافسکى، ئابوریناسی ڕوسیى بەمیدیاکانى وڵاتەکەى وتووە: " بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا شەڕێ ئابوری ئەمریکایە و کۆمپانیا زەبەلاحەکانى جیهان پەکدەخات و هەلی کار لە ئەمریکا زیاد دەکات". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، دەکرێت بۆ ڕێگرى کردن لەبڵاوبوونەوەى ئەو ڤایرۆسە حکومەتەکان چەند ڕێوشوێونێکى تەندروستى بگرنەبەر، بەڵام ئەوەش کاریگەرى لەسەر هۆیەکانى گواستنەوە دەبێت و زیانیشخاتە بۆ کەرتى بازرگانى و ئابوری، لەبەر ئەوەى ئەو ڕێوشوێنانە پەیوەندییان بەژیانى مرۆڤەوە هەیە سەرجەمیان زیانى گەورەیان بەردەکەوێت جگە لە کارگەکانى داو دەرمان نەبێت، چونکە ئەو نەخۆشییە لەهەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە". ، لەلایەکی دیکەوە، بەلاى بەرپرسانى  ئابورى ئەمریکاوە بارودۆخەکە نەڕێنیە، بە گوێرەی لێدوانێکى ویڵپەر ڕووس، وەزیرى بازرگانى ئەمریکاوە، دەکرێت ڤایرۆسەکە پاڵپشتى ئابورى وڵاتەکەى بکات ئەوەش لەڕێگەى ڕەخساندنى هەلى کار لەکۆمپانیا گەورەکانى ئەمریکادا. ، هاوکات ژمارەیەک لە ئابوریناسانیش گومانى ئەوە دەکەن بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە شەڕێکى ئابورى لەپشتەوە بێت بەتایبەتى لەنێوان چین و ئەمریکادا. ، ئەو ئابوریناسانە باس لەوەدەکەن، پێدەچێت ئەمریکا بیەوێت لەو ڕێگەیەوە هەژموونى خۆى بەسەر ئابورى چین دا بسەپێنیت، چونکە بەمدواییانە بەهۆى گەشەسەندنى ئابورى چینەوە مەترسى سەرهەڵدانى شەڕێکى ئابورى گەورە دەکرا.   ، کۆرۆنا، ئەو ڤایرۆسەیە کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لە شاری ووهانی وڵاتی چینەوە بڵاوبوویەوە کە ئەو شارە بە یەکێک لە ناوەندە پیشەسازییە گرنگەکانی چین دادەنرێت و بەڕێژەی 4٪ بەشداری لە بەرهەمی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا دەکات.   بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین گەیشووەتە 213 کەس و لە ئێستاشدا نەخۆشییەکە لە 24 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە دوێنێش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری لەناکاوی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.