گه‌ڕان

Shadow Shadow

وادەی دروستکردنی ڤاکسینێک بۆ چارەسەری کۆرۆنا ئاشكراکرا

2020.01.31 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دروستکردنی ڤاکسینێک بۆ چارەسەری کۆرۆنا ئاشكراکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   زۆرێک لە وڵاتانی دنیا و لە پێشیانەوە چین لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبوون و وەزیرى توێژینەوە زانستیەکانى ئەڵمانیاش ڕاگەیاند، دەتوانن چارەسەرێک بۆ بنەبڕکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا بدۆزنەوە، بەڵام چەند مانگێکێى پێدەچێت. ، کارلیتیچیک، وەزیری توێژینەوە زانسییەکانی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردووە: " گەر بمانەوێت ئەو نەخۆشییە قەڵاچۆ بکەین ئەوا واباشترە ڤاکسینێک لەماوەیەکى کەمدا دابهێنین، بەڵام ئەوەش هێندە ئاسان نییە و پێدەچێت ئەو کارەش لەماوەى چەند مانگێکدا تەواوببێت". ، وتەکانى ئەو وەزیرەى ئەڵمانیا دواى ئەوە دێت، کە کۆمپانیاى کیورڤاک و ئایەجى بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى پەتاکان باسیان لەوە کردبوو پێکەوە کار بۆ پێشخستنى ڤاکسینێک دەکەن بۆ چارەسەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا. ، بەلاى شارەزایانى پزیکشییەوە گەرچى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەشێوەیەکى خێرا بەژمارەیەک وڵاتانى دونیادا بڵاو بووەتەوە، بەڵام هاوشێوەى ڤایرۆسى سارس کە نزیکەى 800 کەسى کوشت و هەروەها هاوشێوەى ڤایرۆسى میرس کە ساڵى 2012 بڵاوبویەوە و نزیکەى 700 کەسى کوشت هێندەى ئەوانە مەترسیدار نیە و تواناى بەرەنگاربوونەوەى هەیە. ، بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین گەیشووەتە 213 کەس و لە ئێستاشدا نەخۆشییەکە لە 24 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە دوێنێش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری لەناکاوی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.