گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەدر پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە و داوای ئەنجامدانی شۆڕش دەکات

2020.01.31 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە و داوای ئەنجامدانی شۆڕش دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- موقتەدا سەدر پشتیوانیەکانى خۆى بۆ خەڵکانى ناڕازى و خۆپیشاندەرانى عێراق لەدژى گەندەڵى و سیستمى سیاسى وڵاتەکەیان دووپاتکردەوە و داواى خۆپیشاندانێکى بەرفراوانیش بۆ فشار خستنە سەر دەسەڵاتداران هاوکات دادگایی کردنیان دەکات. ،   ئەمڕۆ هەینى 31ى کانوونى دووەمى 2020، لەڕاگەیەنراوێکدا، جارێکى دیکە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: " جارێکى دیکە سیاسیەکان لەپێکهێنانى حکومەتێک کە مشتومڕ هەڵنەگرێت شکستیان خوارد و هێشتا هەندێکیان دەستى دەستى بەخواستى خۆپیشاندەران و داوا ڕەواکانى خەڵکەوە دەکەن، داواکارییەکانى خەڵکى ڕەوان ئەویش دادگایى کردنى گەندەڵکارانە لەدادگایەکى بێلایەندا". ،   ڕێبەری ڕەوتى سەدر ڕونیشى کردووەتەوە، داواکارى بۆ دامەزراندنى کۆمسیۆنێکى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە سەرەڕاى دامەزراندنى حکومەتى بێ مشتومڕ و شوێنکەوتەى کەس نەبێت و لەچەند  وەزیرێکى بێلایەن پێک بێت نە حزبى بن و نە مەزهەبى و نە سەر بەم گروپ و ئەو میلیشیا بن و هەروەها داواکارى بۆ سەربەخۆى عێراق و سەروەریی خاکەکەى و هەڵبژاردنێ پاک لەچەند مانگى داهاتوودا داوکارى ڕەواى خەڵکین. ،   سەدر جەختى لەوەش کردووەتەوە، پلانى دیکەی گەلپەروەرى دیکەیان  هەیە و داواشى کرد خەڵکانى ناڕازى دانبەخۆیاندا بگرن و دوربکەونەوە لەڕێگە گرتنى شەقامەکان و داخستنى دامودەزگا فێرکاریی و خزمەتگوزارییەکان، ئەویش وەک پێشتر بەڵێنى پێداون و لەگەڵیاندایە بۆ داواکردنى چاکسازى. ، ئاماژەى بەوەش کردووە، بەرژەوەندى شۆڕشى چاکسازى و بەرفراوانکردنى لەرێگەى بەرپاکردنى خۆپیشاندانێکى گەورەى خەڵکیەوە دەبینێت کە لەپایتەختتدا ئەنجامبدرێت بەو پێەى ناوەندى بڕیارە بۆ ئەوەى فشار بخرێتە سەر سیاسیەکان و داواکارییەکانى مەرجەعیەت و خەڵکى و بەهەند وەربگیردرێت هەروەها ئامادە سازى بکرێت بۆ مانگرتنێکى ئاشتیانە لەنزیک ناوچەى سەوز بە هەماهەنگى لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا ئەوانەش بەمەبەستى پەلە کردن لەپێکهێنانیى کابینەى نوێ دا. ، لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەى دا ڕابەرى ڕەوتى سەدر دەشڵێت، هەموو ئەوانەى لەمەیدانەکانى خۆپیشاندانەکاندان براى یەکترن و بەهیچ شێوەیەک لێکجیامەبنەوە نە بەهوتاف کێشان و نە قسەکردن و نە بەشڵەژانى یەکتر و ڕێگەش بەوە مەدەن و هەمووتان بلێن " خەڵکى ڕزگار کردنى نیشتیمانەکەى دەوێت". ، پەیامەکەی سەدر لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ مەهدی کەربلائی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەکان، لە میانی وتاری هەینیدا لە شاری کەربەلا ڕایگەیاند :”سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیانە دەکەین کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدەدرێت، نابێت بە هێزی چەک کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنرێت”. ، کەربەلائی لە وتارەکەیدا، جەختیشی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کردەوە و وتی :”باشترین چارەسەر بۆ ئەم دۆخەی کە ئێستا عێراق پایدا گوزەر دەکات، هەڵبژاردنی پێشوەختەیە، چونکە کێشەکان لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە چارەسەر دەکرێن”.