کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕوسیا تۆماركردنی دوو حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنای لە وڵاتەکە راگه‌یاند و بەوهۆیەشەوە هاتوچۆی نێوان ڕوسیا و چین وەستێنرا. ، تاتیانا گولیكۆڤا، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕوسیا ڕایگه‌یاند: " لە وڵاتەکەمان دوو حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون". ، وتیشی، هه‌ردوو کەسی توشبوو بە ڤایرۆسەکە دوو هاووڵاتی چینن و له ڕووسیا ماونه‌ته‌وه، ، هاوكات حكومه‌تی ڕوسیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ چین هه‌ڵوه‌شانده‌وە و سەرجەم هاتوچۆیەکی نێوان وڵاتەکەی و چینی ڕاگرت. ، بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین گەیشووەتە 213 کەس و لە ئێستاشدا نەخۆشییەکە لە 23 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە و ڕوسیا بووە بە 24هەمین وڵات