گه‌ڕان

Shadow Shadow

قەڵادزێ؛ پیاوێک بۆ ڕزگارکردنی گیانی ژنە سوتاوەکەی خۆی هەڵدایە ناو ئاگر و هەردووکیان سوتان

2020.01.31 - 16:10
App store icon Play store icon Play store icon
قەڵادزێ؛ پیاوێک بۆ ڕزگارکردنی گیانی ژنە سوتاوەکەی خۆی هەڵدایە ناو ئاگر و هەردووکیان سوتان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   لە شارۆچکەی قەڵادزێ ژنێک بەهۆی تەباخەوە ئاگری تێبەربوو و دوای ئەوەی مێردەکەی بەهانایەوە چووە لە ئەنجامدا ئەویش ئاگری تێپەربووە و بەهۆیەوە ژنەکە 95%ی جەستەی سوتاوە و مێردەکەشی 25% و لە ئێستاشدا هەردووکیان باری تەندروستیان ناجێگیرە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە: "کاتژمێر 1:50 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک لە گەڕەکی ئاشیی شارۆچکەی قەڵادزێ بە سوتاوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە بەوتەی هاوسەرەکەی سەرقاڵی گەرمکردنی ئاو بووە بە تەباخ و دواتر گڕی گرتووە و بەو هۆیەشەوە سوتاوە کە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ ڕێژەی سوتاویەکەی له 95%ـە". ، بە وتەی هاوسەری ژنەکە، ئەو سەرقاڵی خواردنەوەی چا بووە و لەوکاتەشدا کە گوێی لە دەنگی هاوسەرەکەی بووە بەهانایەوە چووە بەمەبەستی کوژاندنەوەی و بەو هۆیەشەوە ئەویش بەڕێژەی 25% سوتاوە. ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،  ژن و مێردەکە هەردووکیان تەمەنیان 39 ساڵە و ژنەکە پیشەی ژنی ماڵە و پیاوەکەش پیشەی مامۆستایە، بەهۆی سەختی برینەکانیشیان هەردووکیان بەڕێکران بۆ سلێمانی و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.