گه‌ڕان

Shadow Shadow

دەوڵەمەنترین کەسی جیهان لە ماوەی 15 خولەکدا 13 ملیار دۆلاری دەستکەوت

2020.01.31 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەمەنترین کەسی جیهان لە ماوەی 15 خولەکدا 13 ملیار دۆلاری دەستکەوت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دامەزرێنەری کۆمپانیایەکی جیهانی، لە ماوەی پازدە خولەکدا ملیارەها دۆلاری ده‌ستكه‌وت و نرخی پشكه‌كانی زۆر به‌رزبونه‌وه‌. . بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، جیف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای" ئەمازۆن"ی ئەمریکی، دوێنی (پێنجشەممە)، توانیویەتی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی پشکی کۆمپانیاکەی لە بۆرسەی جیهانی زیاتر لە 13 ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت ئەوەش لە ماوەی پازدە خولەکدا. . ئاماژە بەوەشکراوە، نرخی پشکی کۆمپانیای ئەمازۆن کە بیزۆس خاوەندارێتی دەکات، بەڕێژەی 12 % بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخی پشکێکی گەیشتە دوو هەزار و 100 دۆلار. . بەگوێرەی ماڵپەری "بلۆمبێرگ" لەئێستادا سامانەکەی بیزۆس مەزەندە دەکرێت بە  129.5 مليار دۆلار و بەهای کۆمپانیای ئەمازۆنیش لە بازاڕی مامەڵەكردنی ئەلکترۆنێدا ترلیۆنێک دۆلاری تێپەڕاندووە. . کۆمپانیای ئەمازۆن بە گەورەترین کۆمپانیاکانی بازرگانی ئەمریکا و جیهان هەژمار دەکرێت لە بواری ئەله‌کترۆنیدا. .