گه‌ڕان

Shadow Shadow

ده‌وڵه‌تی یاسا: هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌نجام نه‌دراوه‌

2020.01.31 - 13:04
App store icon Play store icon Play store icon
ده‌وڵه‌تی یاسا: هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌نجام نه‌دراوه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- ده‌وڵه‌تی یاسا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كاندیده‌ی سه‌رۆكوه‌زیراندایه‌ كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر رێكده‌كه‌ون". . له‌ راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسادا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "له‌كاتێكدا هه‌واڵی به‌شێك له‌ میدیاكان له‌باره‌ی ناڕازی بونی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه‌ بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌باره‌ی یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌كراوه‌ و تائێستاش لایه‌نه‌كان تاوتوێی چه‌ند ناوێك ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژارنی باشترینه‌كانیان و راسپاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی". . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر رێككه‌وتنێكی لایه‌نه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانین له‌و باره‌یه‌وه‌". .