گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە چین هەڵچنیوە و قوربانیانی نەخۆشییەکە لە هەڵکشاندایە

2020.01.31 - 10:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە چین هەڵچنیوە و قوربانیانی نەخۆشییەکە لە هەڵکشاندایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حکومەتی چین ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردودا 43 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە. . ئەمڕۆ (هەینی) حکومەتی چین ئاشكرایكرد، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردودا 43 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، ئاماژە بەوەشکراوە، دواین ئاماری ژمارەی مردوان بە ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 213 كەس و ژمارەی توشبوانیش بەرزبووەتەوە بۆ 9692 كەس. . ڕاگەیه‌ندراوەکەی حکومەتی چین ئەوە ڕونده‌كاته‌وه‌، 42 كه‌س له‌وانه‌ی کە له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌شاری هوبی بووه‌. . ئەمه‌ لەکاتێکدایە دوێنێ (پێنجشەممە)، بە گوێرەی دواین ئامارەکانی دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین 170 کەس بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدابو و نزیکەی هەشت هەزار کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون. . هاوکات هەر دوێنێ، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی حاڵه‌تی له ‌ناكاوی بۆ بەره‌نگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە له ‌وڵاتانی جیهان ڕاگه‌یاند و ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی چین گیانیان لە دەست نه‌داوه‌. .