گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژماره‌ی بریندارانی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌رزبوه‌وه‌

2020.01.31 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
ژماره‌ی بریندارانی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌رزبوه‌وه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند "ژماره‌ی برینداره‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا زیادی كردووه‌". . له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ئێراندا برینداربوون گه‌یشتووه‌ته‌ 64 سه‌رباز". . له‌كاردانه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، ئێران هێرشێكی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ هیچ یه‌كێك له‌ سه‌ربازه‌كانی زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه‌. .