کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە رێکخراوى تەندروستیی جیهانیی بارى لەناکاوى نێودەوڵەتى راگەیاند و بەڕێوەبەرى گشتیی رێکخراوەکەش دەڵێت، بەهۆى ئەوەوەیە ڤایرۆسەکە لە 18 وڵاتى جیهان بڵاوبوەتەوە. ، تیدروس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی لەکۆبونەوەى بەپەلى لیژنەى فریاکەتنى رێکخراوەکە ڕایگەیاند: "رێکخراوى تەندروسیی جیهانیی بارى لەناکاوى نێودەوڵەتى بۆ روبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند، ئەوەش بەهۆى ئەو زانیاریانەى کە هەیە دەربارى ڤایرۆسەکەو لە 18 وڵاتى جیهان بڵاوبوەتەوە". ، وتیشی : "تائێستا هیچ کەسێک لەدەرەوەى وڵاتى چین بەو ڤایرۆسە گیانى لەدەستنەداوە و ترسمان هەیە ڤایرۆسەکە بگاتە ئەو وڵاتانەى سیستمى تەندروستیان لاوازە".