گه‌ڕان

Shadow Shadow

عێراق سەرۆکایەتى کۆبونەوەیەکى بەپەلەى کۆمکارى عەرەبى دەربارەی گرێبەستی سەدە دەکات

2020.01.30 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق سەرۆکایەتى کۆبونەوەیەکى بەپەلەى کۆمکارى عەرەبى دەربارەی گرێبەستی سەدە دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئاشکرایکرد، رۆژى شەممەى داهاتوو لەسەر "گرێبەستى سەدە" کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، عێراق سەرۆکایەتى کۆبونەوەیەکى بەپەلەى کۆمکارى عەرەبى دەکات. ، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژى شەممەى داهاتوو کۆبونەوەیەکى بەپەلەى کۆماکارى عەرەبى دەبەسترێت. ، ڕونیشیکردوەتەوە، کۆبونەوەکە لەسەر ئاستى وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى ئەندام دەبێت و عیراق سەرۆکایەتى دەکات. ، سەبارەت بەبابەتى کۆبونەوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر "گرێبەستى سەدە"ى تایبەت بە فەلەستین دەبێت کە پێشتر سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند. ، لاى خۆشیەوە کۆمکارى عەرەبى بڵاویکردوەتەوە، رۆژى شەممە کۆبوونەوەیەکى بەپەلە ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانێک بۆ روبەڕوبونەوەى پلانى ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنى سیاسى لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە ناسراوە بە "گرێبەستى سەدە".