گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەرێم دەگرێتەوە؟

حکومەتی عێراق هەوڵی زیادکردنى نرخى کارەبا لەسەر هاوڵاتیان دەکات

2020.01.30 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق هەوڵی زیادکردنى نرخى کارەبا لەسەر هاوڵاتیان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتى کارەباى عێراق داواى زیادکردنى نرخى کارەبا دەکات لەسەر هاوڵاتیان و وتەبێژى وەزارەتى کارەباى هەرێمیش دەڵێت، ئەگەر بڕیارێکى لەو جۆرە بدرێت لە هەرێم جێبەجێ ناکرێت. ، سەبارەت بە هەوڵیکی وەزارەتى کارەباى عێراق بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا لەسەر هاوڵاتیان  ئومێد ئەحمەد وتەبێژى وەزارەتى کارەى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "ڕاستە ئێمە بەشێکین لە عیراق، بەڵام سیاسەتى بەڕێوەبردنى وزە و نرخ لەچوارچێوەى حکومەتى خۆماندا بڕیارى لێدەدەین و ئەگەر بڕیارێکى لەو جۆرە بدرێت هەرێم ناگرێتەوە". ، وتیشى: "بەبڕواى من وەزارەتى کارەباى عیراق بۆیە ئەو داواکارییەى کردوە بۆ ئەوەى خواست لەسەر کارەبا کەمبکاتەوە، چونکە پێیان وایە لەبەر ئەوەى نرخى کارەبا هەرزانە خراپ بەکاردەهێنرێت". ، سەبارەت بەوەى هیچ پلانێکی لەوجۆرە لە هەرێم هەیە بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد: "تا ئێستا هیچ بڕیارێکى لەو جۆرە بوونى نییە". ، پێشتر ئەحمەد عەبادى، وتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەى سێ داواکاریان بۆ پێشخستنى کەرتى کارەبا لەدەسەڵاتەکانى یاسادانان و جێبەجێکردن کردووە ئەوانیش، هەمواردرنەوەى یاساى کۆمپانیاکان بۆ راکێشانى وەبەرهێنەرانى جیهان، هەروەها %75ى کارمەندانى کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان عێراقى بن و سێیەمیش بریتییە لەزیادکردنى نرخى کارەبا لەسەر هاوڵاتیان، چونکە تێچوى کارەبا لە عیراق ساڵانە 12 ملیار دۆلارەو ناکرێت %93ى ئەو نرخە حکومەت بیدات. ، ئەمە لەکاتێکدایە دوو ملیۆن و 800 هەزار هاوبەشى کارەبا لە عێراق پارەى کارەبا نادەن.