گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی و جێگری سەرۆکی حکومەت: واز لە خۆنمایشکردن بهێنن

2020.01.30 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی و جێگری سەرۆکی حکومەت: واز لە خۆنمایشکردن بهێنن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانتارێکی گۆڕان لەبارەی پرۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر و دەستپێنەکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت و بە پەراوێزخستنی سلێمانی تۆمەتباری دەکات، هەروەها پەیامێک بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی دەنێرێت و دەڵێت، واز لە خۆنمایشکردن بهێنن. ، دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە، له‌ په‌راوێزى شه‌قامى 150 مه‌ترى هه‌ولێر ئه‌ندازیارێك پێى وتووە: "ڕاوێژكارێكى وه‌زارتى شاره‌وانى و وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، له‌پرسى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانیدا وتویانه‌، پێویست ناكات سلێمانى چاو له‌ هه‌ولێر بكات و پێویستى به‌ شه‌قامى 100 مه‌ترى نیه‌، 20 مه‌ترییه‌ك له‌ خوارى شاره‌وه‌ دروست بكرێت بۆ بارهه‌ڵگره‌كان، كێشه‌ى جاده‌ و بانى ئه‌و شاره‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت". ، باسی لەوەشکردووە: "له‌ كاتێكدا بڕیاره‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ جیاوازبێت و جیاوازى ناوچه‌كان نه‌خوێنێته‌وه‌، به‌ڵام قسه‌ و به‌ڵێن بۆ سلێمانى و گرنگیپێدان و خزمه‌تكردنیش بۆ ناوچه‌كانى سنورى خۆیان، سه‌رۆكى حكومه‌ت جیاواز ناكات له‌وانى پێش خۆى". ، ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ڕەخنەی توندیشی لە هەڤاڵ ئەبوبەکر و قوباد تاڵەبانی گرتووە و نوسیویەتی" "پێویسته‌ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و پارێزگارى سلێمانیش، قسه‌ و خۆنمایش كردن كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و بۆ جارێكیش بێت، ڕاشكاوانه‌ بۆ خه‌ڵكى خۆیان و حزبه‌كانیان ڕوون بكه‌نه‌وه‌، دۆخى سلێمانى بۆ به‌ ئێره‌ گه‌یشت کە كۆمپانیاكان سلێمانیان ‌جێهێشت، لێشاوى داخستنى كارگه‌كان ڕوى له‌م شاره‌ كرد و هه‌لى كار كه‌م بوه‌وه‌، كه‌رتى وه‌به‌رهێنان له‌ چه‌ند ده‌موچاوێكى حزبى و كۆمپانیاكانى سێبه‌ریاندا حزبدا قۆرخ كراوه‌، له‌ برى حكومه‌ت به‌شێكى خزمه‌تگوزرایه‌كان به‌ خێر و سه‌ده‌قه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت". ، دابان محەمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو: "له‌م شاره‌ شه‌قامى 100 مه‌ترى بۆ دواكه‌وت و كوا شه‌قامى و 120 مه‌ترى و 150 مه‌ترى؟ بۆیە پێویستە له‌ برى كتێبێك له‌ قسه‌ و ئه‌لبومێك له‌ وێنه‌، له‌ برى ئاڵەنگاری و نمایشى دور له‌ پێویست و ناشرين، به‌ كردار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژى گرنك له‌ ماوه‌ى كاركردنیان بۆ دواى خۆیان به‌جێ بهێڵن". ، لە کۆتایی نوسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکردووە: "ئه‌م بیركردنه‌وه‌ى په‌راوێزخستن و ناعه‌داله‌تیه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كى تر، درێژكراوه‌ى كابینه‌كانى ڕابردووه‌، كه‌ له‌دواى ساڵى 1992 ه‌وه‌ یه‌كێتى حزورى هه‌بوه‌ تێیدا". ، ڕەخنەکانی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا شەقامی 120 مەتری لە شاری هەولێر کرایەوە و لەئێستاشدا کارکردن لە شەقامی 150 مەتریدا بەردەوامە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی 2014‌وە بڕیار لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی درا، بەڵام تا ئێستە پڕۆژەكە جێبەجێ نەكراوە و لەئێستادا بۆ بەشی یەکەمی پڕۆژەکە 90 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، بەڵام تائێستا خەرجنەکراوە.