کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بیرمەندێکى میسرى پێشبینیەکانى بۆ ساڵى 2048 ئاشکرا دەکات و دەڵێت، دەوڵەتێکى گەورەى کوردى دروست دەبێت و کۆمارى ئیسلامى ئێرانیش دەبێتە دەوڵەتێکی عیلمانى. ، مەجدى خەلیل، بیرمەندى میسرى لە هەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر نوسیویەتى: "لەساڵى 2048 دەوڵەتى ئیسرائیل دروست دەبێت (بەبێ دڵگرانبوون)". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها سەردەمى نەوت کۆتایى دێت و عێراق، سوریا، یەمەن، تورکیا و سعودیە دابەش دەبن و ئێرانیش دەبێتە دەوڵەتێکی عیلمانى و هاوپەیمانى ڕۆژئاوا. ، ئەو بیرمەندە کوردیشى لەناوچەکە لەبیر نەکردوە و نوسیویەتى، دەوڵەتێکى بەهێزى کوردیش دروست دەبێت، هەروەها لە میسڕ ملیۆنان کەس لەبرساندا دەمرن، ناوهێنانى فەلەستین تاوان دەبێت و ناوى ئیستانبوڵیش دەگۆڕێت بۆ ناوەکە کۆنەکەى کە (قوستەنتینیە) بوو.