گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەهۆی ژن و مێردێکی چینیەوە

حەوت هەزار کەس لەسەر کەشتییەک گیریانخواردووە و ڕێگەیان پێنادرێت دابەزن

2020.01.30 - 18:09
App store icon Play store icon Play store icon
حەوت هەزار کەس لەسەر کەشتییەک گیریانخواردووە و ڕێگەیان پێنادرێت دابەزن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەهۆى دوو گەشتیارى چینیەوە، شەش هەزار کەس لەسەر کەشتییەکى گەشتیارى لە کەنارەکانى ئیتاڵیا گیریان خواردووە و رێگەیان پێنادرێت دابەزن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژن و مێردێکى تێدایە و گومانى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنایان لێ دەکرێت. ، لەو بارەیەوە کۆمپانیاى Costa Crociereی گەشتیارى بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو هاوڵاتییە چینیە کە ژن و مێردن لە 25ى ئەم مانگە لەبەندەرى سافوناى ئیتاڵى چونەتە ناو کەشتییەکەوە، دواتر تووشى تاو ئاستەنگى لە هەناسەداندا بوون. ، ڕونیشکراوەتەوە، لە چەند رۆژى رابردوودا کەشتییەکە چووەتە بەندەرەکانى مارسیلیاى فەرەنسا و هەردوو بەندەرى بەرشەلۆنە و باڵما دى مایۆرکا لە ئیسپانیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە 30ی کانونی دووەمی 2020یس گەیشتووەتە بەندەرى تشیفیتافیکیاى ئیتاڵى لە باکورى رۆما. ، وتەبێژى کۆمپانیاکە تەئکیدى کردووەتەوە، رێگە بەهیچ گەشتیارێک و تیمى کەشتیەکەش نادرێت دابەزن، تا پشکنینى تەواو بۆ ئەو ژن و مێردە نەکرێت و لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا هەموو شتێک یەکلایى دەبێتەوە. ، بەپێى زانیاریەکان ئەو ژن و مێردە چینیە لە هۆنگ کۆنگەوە چونەتە ئیتاڵیا و پارێزگارى تشیفیتافیکیاش تەئکیدى کردوەتەوە کە بارودۆخەکە لەژێر کۆنگرۆڵدایە و سەرجەم رێوشوێنەکان دەگرنە بەر بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى کۆرۆنا.