گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەوێنە.. فڕۆکەخانەی بەغدا ڕێوشوێنێکی سەیری گرتووەتە بەر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا

2020.01.30 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە.. فڕۆکەخانەی بەغدا ڕێوشوێنێکی سەیری گرتووەتە بەر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕێگەیەکی سەیر بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرێتەبەر و  ڕێگا نادات هیچ گەشتیارێک بێ پشکنین لە فڕۆکە دابەزێیە سەر خاکی وڵاتەکە. , وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ ئەوەی ڕێگری لە چونە ژورەوەی هەر گەشتیارێک بکات بۆ وڵاتەکەی ڕێکارە تەندرستییەکانی چڕتر کردووەتەوە و هەر لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایش چەند تیمێکی پشکنینی تەندروستی گەشتیارانی داناوە. , بەپێی ئەو وێنانەش کە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی بەغداد، ئەو تیمە پزیشکیانە پشکنین بۆ گەشتیارە هاتووەکان دەکات پێش ئەوەی لە فڕۆکەکە دابەزن بۆسەر خاکی عێراق. , ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرستی حکومەتی چین ڕایگەیاند: "تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردودا 37 کەس بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لە شاری خۆبی گیانیان لەدەستداوە بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 170 کەس، هەروەها لەچەند ڕۆژی ڕابردودا 1731 کەسی دیکە توشی نەخۆشییەکە بوون و بەوەش ژمارەی توشبووەکان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە 7 هەزار و 711 کەس".